AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ١٦ ١٢:٣٣

مامۆستا” موستەفا شێرزاد” وێنەکێشەی کورد کۆچی دوایی کرد

مامۆستا” موستەفا شێرزاد” وێنەکێشەی کورد کۆچی دوایی کرد

مامۆستا مستەفا شێرزاد وێنەکێشی بەناوبانگی کورد لە تەمەنی 82 ساڵای و دوای چەند ساڵ نەخۆشین لە نەخۆشخانەی بووکان کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا شێرزاد، وێنەکێشی بەناوبانگی کورد لە ساڵی 1320 لە شاری مەهاباد لەدایک بوو.

لە ساڵی 1345 دیپلۆمی وەرگرت و دوای ئەوە لە ئیدارەی فەرهەنگ و هونەری مەهاباد دامەزرا و خەریکی وانە وتنەوە و پەرەپێدان بە هونەر بوو.

دواتر چووە بۆکان و لەوێ نیشتەجێ بوو و چەندین ناوەندی هونەری لە ئەو شارە کردەوە.

بەرهەمی هەوڵەکانی ئەو هونەرمەندە کوردە 500 بەرهەم لە بواری هونەری ناوچەیی لەوانە هەڵپەڕکێ، ڕاو و … هتد.

هەروەها ئەو خوالێخۆشبووە لە ساڵی 1402 پێشانگایەکی لە شاری بۆکان کردەوە.

News ID 47595

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha